قوباد تاڵەبانی: ئه‌وه‌ی له‌شنگال روویدا له‌دڵه‌وه نیگه‌رانی کردم، ئێستا له‌هه‌موو کات زیاتر پێویستمان به‌وه‌یه له‌یه‌ک سه‌نگه‌ردا بین دژی دووژمنانی کورد
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەبارەت بە رووداوەکەی رۆژی هەینی 3-3-2017 لە سنونێ رایدەگەیێنێت: "خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێده‌کردین برینه‌کانیان ساڕ‌ێژ بکه‌ین، نه‌ک به‌به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه جورئه‌ت بنوێنین لووله‌ی تفه‌نگه‌کانمان بکه‌ینه یه‌ک".
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئه‌وه‌ی له‌شنگال روویدا له‌دڵه‌وه نیگه‌رانی کردم، ئێستا له‌هه‌موو کات زیاتر پێویستمان به‌وه‌یه له‌یه‌ک سه‌نگه‌ردا بین دژی دووژمنانی کورد. خۆ ناشێ هه‌روا به‌زوویی بیرمان بچێته‌وه که دوێنێ بوو شه‌ڕڤانان به‌رگرییان له‌مه‌خموور و که‌رکووک ده‌کرد و پێشمه‌رگه‌ش له‌کۆبانێ سنگی ده‌نا به‌گولله‌وه".
سەرلەبەیانی رۆژی هەینی 3-3-2017، شەڕەتەقە لەنێوان پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان و یەكینەكانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) کە سەر بە پەکەکەن، لە بازگەیەکی کۆمەڵگەی خانەسۆری نزیک شارۆچكەی سنوونێ روویدا.
بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، رۆژی هەینی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەكانی پەكەكە کۆبوونەوە، جگە لە راگەیاندنی ئاگربەستێکی 24 کاژێری و بڕیاردان لەسەر کۆبوونەوەی دیکە، هیچ ئەنجامێکی دیکەی نەبوو. بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 4-3-2017 بۆ جارێکی دیکە کۆببنەوە.
باسنيوز
