چەکدار و لایەنگرانی پەیەدە ئاڵای کوردستان دەدڕێنن

چەکدار و لایەنگرانی پەیەدە ئاڵای کوردستان دەدڕێنن
سەنتەرێکی مافی مرۆڤ پێشێلکارییەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە دژی ژمارەیەک سەرکردە و حزبی سیاسیی رۆژئاوای کوردستان بڵاو دەکاتەوە.



بەپێی بەیاننامەیەکی سەنتەری دیموکراتی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان، ، شەوی هەینی 3.3.2017 چەکدار و لایەنگرانی پەیەدە، کە باڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە لە رۆژئاوای کوردستان، محەمەد عەلی ئیبراهیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان_ سووریا (پەدەکەسە)یان دەستگیر کردووە و بەرەو کوردستانی باشوور دووریان خستووەتەوە.



هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، چەکدار و لایەنگرانی پەیەدە لە هەمان شەو هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە قامیشلۆ و شارۆچکەی دەرباسییە و کەلوپەلەکانیان شکاندووە و ئاڵای کوردستانیان دڕاندووە.



هەر لە شەوی هەینی‌دا، چەکدارانی پەیەدە ئازاد عەبدولڕەحمان، ئەندامی پەدەکەسەیان دەستگیر کردووە.



هێرشکردنە سەر بارەگاکانی پەدەکەسە و ئەنەکەسە و دڕاندنی ئاڵای کوردستان لەلایەن لایەنگرانی پەکەکەوە لە رۆژئاوای کوردستان هاوکاتە لەگەڵ هێرشی چەکدارانی سەر بە پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ لە شارەدێی سنوونێ لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.



سەنتەرەکە دوورخستنەوەی محەمەد عەلی ئیبراهیم بۆ کوردستانی باشوور لەلایەن پەیەدەوە بە ”پێشێلکارییەکی روون و ترسناکی مافی مرۆڤ“ دەزانێت.







باسنيوز
Top