رژێمی سووریا هاوکاریی بۆ ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەنێرێت

رژێمی سووریا هاوکاریی بۆ ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەنێرێت
رژێمی سووریا و حکوومەتی رووسیا هاوکاریی مرۆیی بۆ شاری منبج لە باکووری سووریا دەنێرن، کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دایە.



جیڤ دێڤیس، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ئاگاداری ئەوەیە رژێمی سووریا هاوکاریی مرۆیی بۆ شاری منبج ناردووە، کە لە نیو ئەو هاوکارییانەدا، ”ئۆتۆمبێلی گوللەنەبڕیش هەن“.



ناردنی ئەو هاوکارییانە لە دیمەشق و مۆسکۆوە بۆ شاری منبج، کە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەیە، لە کاتێک دایە، کە رۆژی پێنجشەممە 2.3.2017، ئەنجومەنی سەربازیی شاری منبج‌ی سەر بە هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزەکانیان ناوچەیەکی فراوانیان لە رۆژئاوای شاری منبج رادەستی رژێمی سووریا کردەوە.

هەسەدە، کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) پێکهێنەری سەرەکییەتی، نزیکەی هەزار چەکداری لە شەڕی رزگارکردنەوەی منج لەژێر دەسەڵاتی رێکخراوی توندڕەوی داعش، شەهید بوو.



پەیەدە باڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە لە رۆژئاوای کوردستان.




باسنيوز
Top