20 تیرۆریستی عێراقی لە توركیا دەستگیر دەكرێن

20 تیرۆریستی عێراقی لە توركیا دەستگیر دەكرێن
لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە چوار شاری تورکیادا، 20 هاووڵاتی عێراقی سەر بەڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیر کران.


لەسەر فەرمانی داواکاری گشتیی ساکاریا، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە یەک کاتدا زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن لە شارەکانی ساکاریا، ئێسکیشەهیر، سامسون و کرکالە ئەنجام دران.


لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 20 گومانلێکراوی عێراقی دەستگیر کران.


ئێستە گومانلێکراوەكان لە ئاسایشی ساکاریا رێکاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
bas news-
Top