سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی شنگال كه‌ به‌ ده‌ست داعشه‌وه‌ ماون ئازاد ده‌كرێنه‌وه‌

سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی شنگال كه‌ به‌ ده‌ست داعشه‌وه‌ ماون ئازاد ده‌كرێنه‌وه‌
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ست داعش ماون، ئازاد ده‌كرێنه‌وه‌ و پلانی ئه‌منیان بۆ دانراوه‌.

وه‌حید باكۆزی، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شنگال، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعش ماون له‌ شنگال، ئازاد ده‌كرێنه‌وه‌ و پلانیان بۆ دانراوه‌".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: "دوای هه‌ندێك گۆڕانكاری ئه‌منی له‌ مووسڵ، پرسی ئه‌و ناوچانه‌ی شنگال یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌".

گوتیشی: "له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، پێشمه‌رگه‌ سه‌رجه‌م محیوه‌ره‌كانی داعش تێكشاندووه‌".
bas news-
Top