عارف ڕوشدی: هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كان سه‌ربه‌خۆیی نزیك ده‌كاته‌وه
عارف ڕوشدی، ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، بۆ (باس‌نیوز)گوتی: "قوربانیدانی به‌رده‌وامی گه‌لی كوردستان، له پیناوی ئازادی، سه‌ربه‌خویی و جه‌ربه‌زه‌یی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه له‌م شه‌ڕه‌دا، كه بونه‌ته هێمای خۆڕاگری و پاراستنی به‌هاكانی مروڤایه‌تی، شان به شانی سه‌ركه‌وتنی دیبلوماسیهتی هه‌رێمی كوردستان به‌رابه‌رایه‌تی بارزانی، ڕوژی سه‌ربه‌خویی هه‌رێمه‌كه‌مان نزیكتر ده‌كاته‌وه".
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی وا ده‌خوازێت كه هیزه سیاسییه‌كان واز له خواسته حزبییه‌كانیان بێنن و هاوته‌ریب له گه‌ل ڕووداوه‌كاندا، یه‌كڕێزی و یه‌كگوتاری كوردایه‌تی، پته‌وتر بكه‌ن".
bas news-
