لە دوێنێوە زیاتر لە 3 ھەزار ئاوارەی مووسڵ گەیشتونەتە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان

لە دوێنێوە زیاتر لە 3 ھەزار ئاوارەی مووسڵ گەیشتونەتە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان



شەپۆلێکی نوێی ئاوارەکانی مووسڵ رووی لە سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە، ئەمشەو ١٥٠٠ ئاوارەی نوێ ڕوویان لە کەمپی سوێدینان کرد و دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پێشوازی لێکردن.


ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٣/٣/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازییان لە ھاتنی شەپۆلێکی گەورەی ئاوارەکان و کرد، ڕۆژانە ئاوارەیەکی زیاتر بە مەبەستی پەیداکردنی پەنایەکی ئەمینتر ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.



دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە پێشوازیی ئاوارە نوێیەکانەوە ھاتووە و زۆرترین پێداویستییەکانی بۆیان دابینکردووە، ھەر لەسەرەتای ھاتنیانەوە خواردنی گەرمیان پێشکەش کردوون و پاشان چادر و پێداویستییەکانی ناوی، وەکو دۆشەک، ڕایەخ، سووتەمنی و ئامێرەکانی گەرمکەرەوە بۆ ئاوارەکان دابین کراوە.


ھاوکات دوێنێ پێنجشەممە 2/3/2017 دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ئێوارەیەکی درەنگ لەژێر کەشێکی باراناویدا لە پێشوازیی ھاتنی شەپۆلێکی زۆری خێزان و ئاوارەی بەری لای ڕاستی پارێزگای نەینەوا کە زیاتر لە 1500 کەس بوون بەھۆی خراپی بارودۆخیان و نەبوونی جێگا، لە کەمپی حەمام عەلیل روویان لەکەمپی حەسەن شام کرد.


لەگەڵ گەیشتنی ئەو ئاوارانە لەلایەن 4 تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە، ژەمە خواردنی گەرم، ناونووسکردن، دابەشکردنی بەتانی، دۆشەک، سۆپا و خواردنی منداڵان و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان بەسەردا دابەشکردن.

bas news-
Top