شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ئاواره رووی له هه‌رێمی كوردستان كرد؛ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكارییان ده‌كات
ئه‌مڕۆ 2/3/2017، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ له‌ژێر كه‌شێكی باراناویدا، له پێشوازیی هاتنی شه‌پۆلێكی زۆری خێزان و ئاواره‌ی به‌ری لای راستی پارێزگای نه‌ینه‌وا كه زیاتر له 1500 كه‌س بوون، به‌هۆی خراپیی بارودۆخیان و نه‌بوونی جێگا له كه‌مپی حه‌مام عه‌لیل روویان له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام كرد و، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان له‌لایه‌ن 4 تیمی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه، ژه‌مه‌خواردنی گه‌رم و ناونووسكردن و دابه‌شكردنی به‌تانی و دۆشه‌ك و سۆپا و خواردنی منداڵان و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كردن.
له‌و باره‌یه‌وه (رزگار عوبێد) سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپه‌كانی خازر و حه‌سه‌نشام گوتی، به‌هۆی به‌رده‌وامیی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له خێزان و كه‌سی ئاواره روو له كه‌مپه‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌و میانه‌شدا ئه‌مڕۆ زیاتر له 1500 كه‌س لای راستی نه‌ینه‌وا كه دانیشتووی گه‌ڕه‌كه‌كانی (حه‌ی مه‌ئمون و تلرومان و شوهه‌دا و رساله، مه‌نسوور) بوون گه‌یشتنه كه‌مپی حه‌سه‌نشام.
له‌باره‌ی هۆكاری هاتنی ئه‌و شه‌پۆله زۆره‌ی ئاواره‌كان بۆ كه‌مپه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، (رزگار عوبێد) ئاماژه‌ی دا، به‌هۆی خراپیی بارودۆخی ئاواره‌كان له كه‌مپی حه‌مام عه‌لیل و هه‌روه‌ها نه‌مانی جێگه و شوێنی نیشته‌جێبوونی ئاواره‌ی زیاتر، ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره روویان له كه‌مپی حه‌سه‌نشام كردووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، به‌پێی زانیارییه‌كانیان كه له سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستیانكه‌وتووه، ژماره‌ی ئاواره‌كان له 24 سه‌عاتی داهاتوودا ده‌گاته 15000 كه‌س.
له‌باره‌ی چۆنێتیی پێشوازیكردن له‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره، (عوبێد) گوتی، ته‌نها تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپه‌كاندا ئاماده‌ن و پێشوازییان لێ ده‌كه‌ن و، ''ئێمه پێشتر ئاماده‌كارییمان كردووه و تیمه‌كانمان دابه‌شی سه‌ر 4 تیم كردووه، له‌وانه تیمێك كه تایبه‌ته به دابه‌شكردنی ژه‌مه‌خواردنی گه‌رم به‌سه‌ریاندا، هه‌روه‌ها تیمێكی تر تایبه‌ت ده‌بێت به ناونووسكردن و دانانی شوێنی نیشته‌جێبوونیان، هه‌روه‌ها تیمێكی تر كاریان بریتی ده‌بێت له دابه‌شكردنی پێداویستییه ناخۆراكیه‌كانی وه‌ك (دۆشه‌ك، به‌تانی، سۆپا) به‌سه‌ریاندا، هاوكات تیمێكی تریش هه‌یه كه تایبه‌ته به دابه‌شكردنی خواردن و پێداویستی به‌سه‌ر منداڵاندا.
kdp-
