وەزارەتی پێشمەرگە: بۆ جموجۆڵ له‌ سنووری خاكی خۆیدا، پێشمه‌رگه‌ ئیجازه‌ له‌ كه‌س وه‌رناگرێ

 	 وەزارەتی پێشمەرگە: بۆ جموجۆڵ له‌ سنووری خاكی خۆیدا، پێشمه‌رگه‌ ئیجازه‌ له‌ كه‌س وه‌رناگرێ
گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایده‌گه‌یه‌نێ، كه‌ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەناو سنووری خاکی کوردستان ئازادانه‌ جموجۆڵ و جێگۆڕکێی به‌ هێزەکانی ده‌کات و ئیجازەش لە کەس وەرناگرێت. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، پێشمەرگەی کوردستان ئەرکی خۆی لە پاراستنی کوردستان جێبەجێ دەکات و هیچ مەرامێکی بۆ شەڕ نییە و، نایشیه‌وێ هیچ شەڕ و پێکدادانێک لەو ناوچەیە ڕوو بدات.

ده‌قی ڕاگه‌یاندنێك له‌ گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەوه‌:

ئێوارەی ڕۆژی 2ـی3ـی2017، لەکتێکدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری ناحیەی سنونێ، خەریکی پرۆسەیەکی ئاسایی جێگۆڕکێی یەکەکان بوون، لەلایەن گرووپێکی سەر بە پەکەکەوە ڕێگرییان لێ کراوە و دواتریش تەقەیان لە هێزی پێشمەرگە کردووە.
ئێمە لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئازادە لەوەی کەی و لە کوێ بیەوێ لەناو سنووری خاکی کوردستان جموجۆڵ و جێگۆڕکێی هێزەکانی بکات و بۆ ئەوەش ئیجازە لە کەس وەرناگرێت.
تەئکید دەکەینەوە کە پێشمەرگەی کوردستان ئەرکی خۆی لە پاراستنی کوردستان جێبەجێ دەکات و هیچ مەرامێکی بۆ شەڕ نییە و، نامانەوێ هیچ شەڕ و پێکدادانێک لەو ناوچەیە ڕوو بدات.

kdp-
Top