دەمامکدارانی پەیەدە، ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسەیان ڕفاند؛ ماڵ به‌ ماڵ به‌ دوای ئه‌ندامانی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن

 دەمامکدارانی پەیەدە، ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسەیان ڕفاند؛ ماڵ به‌ ماڵ به‌ دوای ئه‌ندامانی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن
هێزێکی دەمامکداری سەر بە پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)، هەڵیانكوتاوه‌ته‌ سەر ماڵی ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا و بەرەو شوێنێکی نادار ڕفاندوویانه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژئاوای كوردستانیش ده‌ڵێ، چه‌كداره‌ ده‌مامكداره‌كانی په‌یه‌ده‌ ماڵ بە ماڵی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا ده‌پشكنێ و بێڕێزییان پێ ده‌كات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (3\3\2017)هێزەکانی سەر پەیەدە کە هێزی دەمامکداریان پێدەگوترێ، فەرمان لە پەکەکەوە وەردەگرن و، هەڵدەکوتنە سەر ماڵی (محەممەد عەلی ئیبراهیم) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا (پ.د.ک.س) و دوای قۆڵبەستنکردنی، بەرەو شوێنێکی نادیار دەیڕفێنن و تائێستایش زانیاری لەبارەوە نییە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا له‌وباره‌وه‌ به‌ ماڵپەری فەرمیی پارتی گوت: ''دوای بەشداریی کارا و چالاکی لە یادی (بارزانیی نەمر)دا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە (قسرة دیب) لە ریف دیرك، ئه‌و ئەندامه‌ی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا ڕفێنراوە.''

ئه‌و زانیاریی دا: ''پەیەدە بە ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە و بە چەکداری دەمامكدارەوە، ماڵ بەماڵی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا ده‌گه‌ڕێ و بێڕێزییان پێ ده‌كات.''
kdp-
Top