نەواف حەسەن: پێگهی ئهنهكهسه لهسهر ئاستی دهولی، پەکەکەی نیگهران كردووه.. پهكهكه مایهی سهرئێشهیه
(نەواف حەسەن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: "ھێزی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پەروەردە کراون، بۆیە ئەو ترسەی پەکەکە تێیدایە ڕۆژێک ھەر دەبێت، بەڵام جووڵەپێکردنی لەئێستادا بۆ ناوچەی خانەسۆرێی سەر بە شنگال بۆ دەربازبوون نییە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵکو جێگۆڕکێکردنە بەھێز لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە.''
(حەسەن) گوتیشی، "ماوهى شەش ساڵە ڕۆژئاوای کوردستان ناخۆشی دەکێشێت بەدەست پەکەکە و پەیەدەوه، تەنیا بۆ ئەوەیش شەڕی براکوژی ڕوو نەدات، ھێزی ئێمە بێ ڕێککەوتن ناچێتەوه رۆژئاوای کوردستان.''، ئهو ئەندامهی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دهشڵێت، ''ئەو جووڵەپێکردنەی ئێستایش بە مەبەستی دەربازبوون بۆ ڕۆژئاوای کوردستان نییە، چونکە تاوەکو ئێستا ھیچ رێککەوتنێک نییە.''
(نەواف حەسەن) زیاتر گوتى: "ھاتنی ھێزێکی پەیەدە بۆ سەر سنوور و داواکردنی پاشەکشەپێکردنی ھێزەکەی ڕۆژ بۆ ئەوەی ترس دروست بکەن، بۆ پروپاگندەیە و ھیچی دیکە نییە، تەنیا بۆ ئەوەیە باس لەوە بکەن و خەڵک ئاگادار بکەنەوە گەر ھێزی ڕۆژ بێتە ڕۆژئاوای کوردستان، شەڕی براكوژی دروست دەبێت.''
ئەو بەرپرسەی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا ئاماژه به ههوڵ و ڕۆڵ و پێگهی ئەنەکەسە لە کۆنگرەی جنێف و سەردانیان بۆ ئەمەریکا، پهكهكه و پهیهدهی دڵگران كردووه، بۆیە دەیانەوێت پڕوپاگندەیەک دروست بکەن و کێشە لەناوچەکەدا بنێنەوە
kdp-
