سمێ بۆسەڵی: جووڵەى پێشمەرگە بۆ پاراستنی خەڵکه‌.. پەکەکە سنووری بۆ داعش کردووه‌تەوە

 سمێ بۆسەڵی: جووڵەى پێشمەرگە بۆ پاراستنی خەڵکه‌.. پەکەکە سنووری بۆ داعش کردووه‌تەوە
جێگری فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال ئاشكرای ده‌كات، پەکەکە سنووری بۆ داعش کردووه‌تەوە و بازرگانییان لەگەڵ دەکات و، تەعدا لە خەڵکی سنوونێ دەکات و دەیانڕفێنێت، ئەو ھێزەشی جووڵەی پێکراوە بۆ ئەوەیه‌ پارێزگاری لەو خەڵکە بکات.

ده‌رباره‌ی شه‌ڕفرۆشییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چه‌ته‌كانی په‌كه‌كه‌ به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له‌ سنووری سنونێ، عەمید (سمێ بۆسەڵی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ئێستادا شەڕ لەنێوان ھەردوولا ڕاوەستاوە و لەسەر داوای ئەوان شەڕەکە وەستاوە و، گفتوگۆ دەکرێت بۆئەوەی جارێکی دیکە شەڕ نەکرێتەوە، خۆی په‌كه‌كه‌ ھۆکاری شەڕ بوونە؛ خۆی راستییه‌كه‌ی وایه‌ كه‌ ھێزێکی ئێمە لەنێوان سنوون و خانەسۆر جێگیر کراوە، ئەوان تەقەیان لە ھێزەکانی ئێمە کردووە.''

(بۆسەڵی) باوه‌ڕی وایه‌ كه‌ چارەی ئەو کێشە ئەوەیە کە پەکەکە لە شنگال نەمینێت، چونکە ناکرێت خۆی بکاتە خاوەن ماڵ، چونكه‌ شنگال خاکی ھەرێمی کوردستانە و حکوومەتی ھەرێم حوکمرانی دەکات، نه‌ك په‌كه‌كه‌.


جێگری فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال ئاسكرایشی كرد، ''په‌كه‌كه‌ لە ناوچەی بارێ، سنووریان بۆ داعش کردووه‌تەوە و بازرگانی دەکەن لەگەڵ ئەوان و، تەعدایان لە خەڵکی سنوونێ دەکرد و خەڵکیان دەڕفاند''، ئێمە ناچار بووین هێز ببه‌ین بۆ پاراستنی سووره‌كانمان و پارێزگاریكردن لەو خەڵکی سڤیل و ڕێگرییش لە مامه‌ڵه‌ و بازرگانیكردنی نێوان په‌كه‌كه‌ و داعش بگرین.''

(بۆسەڵی) زیاتر له‌وباره‌وه‌ قسه‌ی كرد و گوتى: "پەکەکە دەرگای خۆی کردووه‌تەوە بۆ داعشەکانی بەعاج و بلێج کە دەستیان بەخوێنی کورد سوور بووە، ئه‌وه‌تا ھێزەکەی (عەبدولڕەحیم شەمەری) لەوێ ھەیە و ھەماھەنگییان لەگەڵ ئەواندا ھەیە، جا ھەر داعشێک ڕابکات دەچێتە لای ئەوان؛ هه‌ربۆیه‌ پێویستە سنوورێک بۆ پەکەکە دابنرێت و ناکرێت بەوشێوەیە بەردەوام بن، چونکە ناکرێت لەمە زیاتر لە شنگال بمینێنه‌وه‌، لەبەر ئەوەی خەڵکی شنگال دژی ئەوەیە ئەو ھێزە لە سنووری شنگال ھەبێت.''
kdp-
Top