سه‌عید شنگالی: له یه‌كه‌م رۆژه‌وه په‌كه‌كه شه‌ڕ به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌فرۆشێ
(سه‌عید شنگالی) به‌رپرسی پێشووی لقی 17 پارتی و كه‌سایه‌تیی ده‌ڤه‌ری شنگال، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی هاتنی په‌كه‌كه بۆ شنگال تا ئه‌مڕۆ، شه‌ڕ به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌فرۆشێت و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ڕفێنن، ئه‌وان هیچ له دانوستاندن و گفتوگۆ نازانن، به‌ڵكو هه‌ر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ئێمه له‌به‌ر په‌كه‌كه ناگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه نه‌بووایه ئێستا شنگال و ناوچه‌كانی دیكه هه‌موو ئاوه‌دان ده‌بوونه‌وه.''
ده‌رباره‌ی دۆخی ئه‌مڕۆی دهڤهرهكهشهوه گوتی: ''چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ بۆ ئه‌و ناوچانه، پشتگیرییه بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ڕێگرییه له داعش و خه‌ڵكی دیكه، كه به نایاسایی له سووریا دێنه هه‌رێمی كوردستان.. شوێنی په‌كه‌كه شنگال نییه، جا له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت، ئه‌وا ده‌ستی به‌غدای له پشته، چونكه له كاتی خۆیدا ئێمه كه داوامان لێ ده‌كرد ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن، ئه‌وان ده‌یانگوت ئێمه سه‌ر به به‌غداینه و نفووسی به‌غدایان پێیه، ئینجا ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له شنگال بێت، به‌رده‌وام كێشه دروست ده‌كه‌ن، بۆیه پێیوسته هه‌رچیی زووه ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچه‌ی كه لێوه‌ی هاتوونه".
kdp-
