ده‌ڵێ ده‌بێ ڕۆژئاوا چۆڵ بكه‌ن؛ پەیەده هێرشی كرده سه‌ر نووسینگه‌كانی ئەنەکسه
(عەبدولسەلام ئۆسمان) بەرپرسی رێکخستنی تۆڕی شه‌پۆلی دواڕۆژی کورد لە سووریا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''پەیەدە هەموو هێزەکانی خۆی لە شاری درباسیە خستووه‌تە ئاماده‌باشییه‌وه و ده‌یه‌وێ به زەبری چەک خەڵک بۆ خۆپیشاندان ساز بدات، گوایه دژی پێشمەرگەی رۆژئاوا لە شنگال بوه‌ستنه‌وه و، هاتوونەتە سەر نووسینگه‌ی ئەنەکەسەش لە شاری درباسیە.''
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێکخستنی تۆڕی شه‌پۆلی دواڕۆژی کورد زانیاریی دا، په‌یه‌ده بە لایەنگرانی ئەنەکەسە دەڵین دەبێت سووریا چۆڵ بکەن، ''تا ئێستا بە دەیان لایه‌نگریان ده‌ستگیر كردوون؛ جا ئه‌مه جیا له‌وه‌ی پێیده‌گوترێ دکتاتۆری و كاری تیروریستیی پەیەدەیە، هیچی دیكه‌ی لێ ناخوێندرێته‌وه.''
kdp-
