پەیەدە بارەگاکانی ئەنەکەسە ده‌سوتێنێ و ماڵان تاڵان ده‌كا
(سەعید عومەر) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''ئێوارەی ئه‌مڕۆ هەینی 3-3-2017، لایەنگرانی پارتی یەکێتیی دیموکرات PYD، لە هەریەك لە شارەكانی قامشلۆ و دربێسیێ لە رۆژئاوای كوردستان، هێرشیان كردووەتەوە سەر بارەگاكانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ENKS، وێرای سوتاندنی بارەگاکان، دەستیان بە تاڵانبردنی ماڵی کادیرانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ش کردووە و چەند ماڵێکیشیان سوتاندووە.''
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه گوتی: ''پەیەدە بە هاوکاریی هەندێک له خه‌ڵكه عەرەبنشینهكهی ناوچه‌كه‌وه، كه بە ئۆتۆمبێل هێنراون بۆ سنووری باشووری کوردستان وەک ئامادەکاری بۆ شەڕ و، سه‌ره‌تا به سوتاندنی بارەگاکانی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد ده‌ستیان پێكردووه.''
kdp-
