ئومێد خۆشناو: سنوورێک بۆ پهكهكه دانەنرێت، کارەساتی گەورە بەسەر کوردستان دەهێنن
(ئومێد خۆشناو) بۆ ماڵپهڕى فهرمیى پارتى دیموكراتى كوردستان گوتى: "بەر لەهەر شتێک هەر کوردێک خوازیار و دڵخۆش بێت، بەڕژانی خوێنی کورد به دهستی کورد، ئهو پەڕی نا ئەخلاقی و خۆفرۆشی و بێ قیەمیی و دژه خاکه، وەلێ ئهو یاریە ترسناک و دژە ڕەوتی سەربەخۆیەی چەتەکانی ئیقلیمی دەستی بۆدەبەن، بە ھیچ کڵۆجێک شەڕی برا کوژی نییه، بەڵکو شەڕی بەرەی دژە سەربەخۆییە، لەبەرانبەر بەرەی سەربەخۆخوازیدا ."
(خۆشناو) گوتیشى: "لەهەر سنوورێکی وڵات و هەرچوار بەشەکەی، هەر هێزێـکی سەربەخۆیخواز و ئازادیخواز و ژیان دۆست هەبێت، دەست و پێوەند و زوڕنا ژەنەکانی پەکەکە، کە لەئەنجامدا دەبن بەچەتەکانی ئیقلیمی، لێیان دێنە قسه و دەست، لەهەندێ شوێن بەئیرهابی فیکری، لەهەندێ جێ بەسەرکوتکردن و، لەهەندێ سنوور بەڕێگری کردن و، لەهەر کاتێکیش بۆیان بگونجێ بە پەلامار و هێزی چەک ڕووبەڕووی کاروانی سەربەخۆیی دەبنەوە.!
سهرۆكى فراكسیۆنى زهرد دهشڵێت، دەمێکە ئهو ڕاستیە بەرجەستەکراوە و دەزانین، وهک چۆن ساڵی ١٩٩٢چەکدارانی پەکهکه، بەنوێنەرایەتی دووژمنان یهکهم هێزبوون، یهکهم فیشهک بوون بەڕووی پهڕلهمان و حکوومەتی تازە دروستکراوی کوردستان بوونەوە، ئێستاش نەبێت له ئاینده یهکهم هێز چەتەکانی ههرێمی دەبن شەڕفرۆشی بەدەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەکەن، بۆیه دەڵێین ئهوه شەڕی براکوژی نییه، بەڵکو شەڕی دروست بوونی دەوڵەت و لەباربردنی دەوڵەتە.
(خۆشناو) گوتیشى: "ئەگەر سنورێک بۆ ئەو هێزە مەترسیدار و پاوانخوازە دانەنرێت، بەدڵنیایەوە لەداهاتوو مەترسی و کارەساتی گەورە، بەسەر تەواوی کوردستان و مێژووی ئێستا و ئایندەی وڵات و نیشتیمان دەهێنن."
kdp-
