په‌كه‌كه په‌لاماری پێشمەرگەی رۆژی دا
(قادر شێخ مەم) ڕوونی كرده‌وه ''ئه‌م بەیانیی هه‌ینییه ھێزەکانمان جووڵەیان کردووە بۆ ئەوەی بچینە ناوچەی خانەسۆر لە شنگال، هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وه بوو كه له‌وێ جێگیر ببن، خۆی هێزه‌كانمان ئازادن كه‌ی و چۆن و له‌پێناو ئه‌ركماندا له له‌سنووری خاكی خۆماندا ئه‌ركمان به‌جێ بگه‌یه‌نین، بەڵام ھێزەکانی په‌كه‌كه رێگرییان لە ھێزەکانی ئێمە کرد و، سه‌عات حەوتی بەیانی بوو ته‌قه‌یان لێ كردین، ڕاستییه‌كه‌ی ئێمه‌ش وه‌ڵاممان دانه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ته‌قه‌كردن وه‌ستاوه.''
(قادر شێخ مەم) گوتی، له‌و بهرهورووبوونهوهدا په‌كه‌كه کوژراو و برینداریان ھەیە و رایگه‌یاند، ''جیا له‌وه‌ی شەڕەکە وه‌ستاوه، له‌سه‌ر ئاستی باڵایش ھەوڵ ھەیە بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.''
ئەو فەرماندەیه‌ی پێشمەرگەی ڕۆژ جه‌ختی کردەوە، ''ئێمە مەبەستمان نەبووە بچینە رۆژئاوای کوردستان و تەنھا دەچووینە ئەو ناوچەیە کە لە شنگالە و جێگر بکرێین، له‌به‌رئه‌وه ئێمە سوورین دەچینە ئەوشوێنەوە و پاشەکشە ناکەین. ئاخر ئه‌وێ خاكی خۆمانه.''
KDP
