وەزارەتی پێشمەرگە: بۆ جموجۆڵ له سنووری خاكی خۆیدا، پێشمهرگه ئیجازه له كهس وهرناگرێ
دهقی ڕاگهیاندنێك له گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەوه:
ئێوارەی ڕۆژی 2ـی3ـی2017، لەکتێکدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری ناحیەی سنونێ، خەریکی پرۆسەیەکی ئاسایی جێگۆڕکێی یەکەکان بوون، لەلایەن گرووپێکی سەر بە پەکەکەوە ڕێگرییان لێ کراوە و دواتریش تەقەیان لە هێزی پێشمەرگە کردووە.
ئێمە لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئازادە لەوەی کەی و لە کوێ بیەوێ لەناو سنووری خاکی کوردستان جموجۆڵ و جێگۆڕکێی هێزەکانی بکات و بۆ ئەوەش ئیجازە لە کەس وەرناگرێت.
تەئکید دەکەینەوە کە پێشمەرگەی کوردستان ئەرکی خۆی لە پاراستنی کوردستان جێبەجێ دەکات و هیچ مەرامێکی بۆ شەڕ نییە و، نامانەوێ هیچ شەڕ و پێکدادانێک لەو ناوچەیە ڕوو بدات.
هەڵگورد حیکمەت
گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە
3ـی3ـی2017
KDP
