لە کۆمەڵگەی خانەسۆر شەڕە تەقە لەنێوان پێشمەرگەی رۆژئاوا و یەبەشە روویدا

لە کۆمەڵگەی خانەسۆر شەڕە تەقە لەنێوان پێشمەرگەی رۆژئاوا و یەبەشە روویدا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 3-3-2017 شەڕە تەقە لەنێوان پێشمەرگەی رۆژئاوا و یەبەشە لە بازگەیەکی کۆمەڵگەی خانەسۆری نزیک ناحیەی سنونێ روویداوە".





لە شەوی رابردووەوە ئاڵۆزی هەبوو لە کۆمەڵگەی خانەسۆر لەنێوان پیشمەرگەکانی رۆژئاوا کە بە هێزی رۆژ ناسراون، و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێشمەرگە هەوڵیدا بچێتە ناو خانەسۆر کە شەڕە تەقە لەنێوان پێشمەرگە و هێزەکانی سەر بە یەبەشە روویداوە".





ئەو هێزەی کە هاتوون بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە بووە و بۆ پاراستنی ئەو سنوورە هاتوون و بەگوتەی فەرماندەکانی هێزی رۆژ بۆ شەڕ نەهاتوون، هێزەکە لە شەوی رابردوو لە نزیک سنونێ جێگیر بوون".





سەبارەت بەوەی کێ دەستپێشخەری کردووە لە تەقەکردن، پەیامنێری رووداو گوتی: "فەرماندەکانی هێزی رۆژ دەڵێن هێزەکانی یەبەشە تەقەیان دەستپێکردووە".





لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا شەڕڤانێک لە هێزەکانی یەبەشە گیانی لەدەستداوەو سێ شەڕڤانی دیکەیش بریندارن، هەروەها چوار پێشمەرگە لە هێزی رۆژ برینداربوون.





هێزی "رۆژ" كە لە پێشمەرگەکانی رۆژئاوای كوردستان پێكهاتوون‌ و سەر بە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانین، رۆژی پێنجشەممە 2-3-2017 جوڵەیان پێکرا بەرەو نزیک سنووری رۆژئاوای کوردستان ‌و لەنزیك شارۆچكەی سنوونێ‌ جێگیر کران.





ئەو هێزە نزیكەی 500 پێشمەرگە دەبن ‌و لە نێوان شارۆچكەی سنوونێی سەر بە قەزای شنگال ‌و كۆمەڵگەی خانەسۆری نزیك سنووری رۆژئاوای كوردستان جێگر بوون.




رووداو
Top