وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كردنه‌وه‌ى خولى به‌هێزكردن بۆ قوتابیان قه‌ده‌غه ده‌كات
یوسف ناوده‌شتى، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه، به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاند :" له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌ره‌رده‌ى سلێمانییه‌وه نووسراومان بۆ هاتووه، كه له‌مه‌ودا كردنه‌وه‌ى خولى به‌هێزكردن له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه بۆ قوتابیان، قه‌ده‌غه‌یه".
گوتیشى :" هۆكارى قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه له‌و خولانه‌دا پاره له قوتابیان وه‌رده‌گیردرێت، بۆیه قه‌ده‌غه‌كراوه".
له ده‌قى نووسراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى كه له 27 / 2 / 2017 به ژماره (4631) ده‌رچووه، هاتووه :" ئاماژه به نووسراوى وه‌زارى ژماره (2255) له به‌روارى 12 / 2 / 2017 ، بڕیاردرا به :-
ڕاگرتنى كردنه‌وه‌ى خولى به‌هێزكردن بۆ قوتابیان له‌لایه‌ن قوتابخانه حكوومیه‌كانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌رگرتنى بڕه پاره‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به‌شداریكردنیان له‌و خوله وه‌رده‌گیردرێت، كه ئه‌وه‌ش كارێكى نایاساییه"
bas news-
