زێرەڤانی هێزەكانی خۆی لە شنگال دابەش دەكاتەوە

زێرەڤانی هێزەكانی خۆی لە شنگال دابەش دەكاتەوە
سەرچاوەیەك لە هێزەكانی زێرەڤانی رایگەیاند وەك ڕێوشوێنێكی ئاسایی سەربازی، دەستیان بەدووبارە دابەشكردنەوەی هێزەكانیان لە شنگال و ناوچەكانی دەوروبەری كردووە.


سەرچاوەیەك لە هێزەكانی زێرەڤانی بۆ (باسنیوز)، ئەو هەواڵانەی ڕەت كردەوە گوایە هێزەكانی زێرەڤانی خراونەتە ئامادەبەشیەوە بۆ دەركردنی پەكەكە لە شنگال و دەوروبەری، بەڵكو دووپاتی كردەوە بابەتەكە بەم شێوەیە نیە كە بڵاوكراوەتەوە، بەڵكو تەنیا خەریكی دووبارە دابەشكردنەوەی هێزەكانیانن لەم ناوچانە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە چەند سەرچاوەیەكی میدیایی ئاماژەیان بەوەدابوو گوایە پێشمەرگەی لەشکری رۆژ كە سەر بە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانیین، كەوتوونەتە ئامادەباشییەوە بۆ ئەوەی ناوچەی خانەسۆری سنووری شارۆچکەی شنگال لە هێزەكانی پەكەكە پاك بكەنەوە.


لەشکری (رۆژ) لە پێشمەرگەكانی رۆژئاوای كوردستان پێك هاتوون ‌و ژمارەیان زیاتر لە شەش هەزار كەس دەبێت، لەلایەن فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانیەوە رێک خراون.
bas news-
Top