.لە گەرمیان بەھۆی دوو ڕووداوی ھاتوچۆ شەش کەس بوونە قوربانی

.لە گەرمیان بەھۆی دوو ڕووداوی ھاتوچۆ شەش کەس بوونە قوربانی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گەرمیان بەھۆی دوو ڕووداوی پێکدادانی ئۆتۆمبێل، شەش کەس بوونە قوربانی.



ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/3/2017 لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە و تێدا ھاتووە: "ئەمڕۆ کاتژمێر 3:30 لەسەر ڕێگای کەلار – دربەندیخان، نزیک گوندی سەید مەحموود، ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی نیسان سەنی تەکسی و توێتا دەبڵ کابینە، بویە ھۆی برینداربوونی شەش کەس".


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ئەوە ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ھاوکات لە کاتژمێر 4:00 نیوکاتژمێر دواتر، ڕووداوێکی دیکە لە سەر ڕێگای سەرەکی کەلار – جەلەولا، لە نێو گردەگۆزینە لە نیوان ئۆتۆمبێلێکی جێب واز و ئۆتۆمبێلی توێتای مینی پاس، ڕوویدا، خۆش بەختانە ئەم ڕووداوە، زیانی گیانی نەبوو تەنیا زیانی ماددی نەبێ".
bas news-
Top