.لە گەرمیان بەھۆی دوو ڕووداوی ھاتوچۆ شەش کەس بوونە قوربانی
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/3/2017 لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە و تێدا ھاتووە: "ئەمڕۆ کاتژمێر 3:30 لەسەر ڕێگای کەلار – دربەندیخان، نزیک گوندی سەید مەحموود، ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی نیسان سەنی تەکسی و توێتا دەبڵ کابینە، بویە ھۆی برینداربوونی شەش کەس".
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ئەوە ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ھاوکات لە کاتژمێر 4:00 نیوکاتژمێر دواتر، ڕووداوێکی دیکە لە سەر ڕێگای سەرەکی کەلار – جەلەولا، لە نێو گردەگۆزینە لە نیوان ئۆتۆمبێلێکی جێب واز و ئۆتۆمبێلی توێتای مینی پاس، ڕوویدا، خۆش بەختانە ئەم ڕووداوە، زیانی گیانی نەبوو تەنیا زیانی ماددی نەبێ".
bas news-
