به‌ره‌ى توركمانى: ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك ڕوویدا كارێكى نایاساییه
ئه‌رشه‌د ساڵحى، سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له باره‌ى ڕاگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند :" بیستوومانه كه هێزێكى سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه له سلێمانییه‌وه هاتوون، چوونه‌ته ناوچه هه‌ستیاره‌كانى كه‌ركووكه‌وه، ئه‌م كاره‌ش به‌رژه‌وه‌ندی تیادا نییه بۆ لایه‌نێكى حزبی كه ده‌سه‌ڵاتداره و ده‌یه‌وێت سیاسه‌تى خۆى به‌سه‌ر ئیراده‌ى پێكهاته‌كاندا، بسه‌پێنێت".
بەپێی زانیارییەکانی (باس‌نیوز) کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەستی کەوتووە، هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تاوەکوو ئێستا لە کێڵگە نەوتییەکانی سنووری کەرکووک نەکشاونەتەوە کە پێشتر دەستیان بەسەردا گرتبوو. هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کرد کە یەکێتی هەوڵدەدات ئەندازیارێک کە ناوەکەی لای (باس‌نیوز) پارێزراوە، لە پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوت لە کەرکووک دابنێن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه پێشتر داوایان كردووه پاڵاوگهیهك له كه‌ركووك درووست بكرێت، به‌لام ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ڕووی دا، و بواردان به حكوومه‌ت بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك، هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌ڵگه‌ى لاوازى حكوومه‌تن.
لاى خۆیه‌وه، په‌رله‌مانتار، حه‌سه‌ن تۆران، ڕای گه‌یاند :" ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ڕوویدا، پێشێلكردنێكى ڕوونی یاسایه له ژێر هه‌ر بیانوویه‌كدا بێت".
bas news-
