چۆمان.. دەستەیەکی خێرخوازی مووچەی مانگانە بۆ منداڵی شەھیدان دەبڕێتەوە

چۆمان.. دەستەیەکی خێرخوازی مووچەی مانگانە بۆ منداڵی شەھیدان دەبڕێتەوە


چەند خێرخوازێک لە دەستەی ھیوای خێرخوازی، مووچەی مانگانە بۆ منداڵی شەھیدانی شەڕی دژە داعش لەچۆمان، دەبڕنەوە.



ھیوا حوسین حاجی ئاغا، سەرۆکی دەستەی ھیوای خێرخوازی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ھەموومان قەرزداری خوێنی شەھیدانین، کە لەساییەی ئەوانەوە ئێمە بە ئارامی لەوڵاتەکەماندا دەژین و سەرو ماڵمان پارێزراوە، بۆ ئەو مەبەستە وەک ھەستکردن بە بەرپرسیاریەتی چەند خێرخوازێک ھەستاوین بە دابینکردنی مووچەیەکی مانگانە بۆ منداڵانی شەڕی دژ بەداعش لە سنووری شارۆچکەی چۆمان".



سەرۆکی دەستەی ھیوای خێرخوازی، گووتیشی: "ئەو کارە بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین و بۆ ئەو مەبەستە ھەستاوین بە ناونووسکردنی ناوی منداڵانی شەھیدانی شەڕی دژ بە داعش، لە سنووری شارۆچکەی چۆمان کە ژمارەیان نزیکەی 25 منداڵە، بۆ ئەوەی مانگانە بڕەپارەیەکی دیاری کراویان وەک مووچەیەک بەسەر دابەش بکەین".
bas news-
Top