کەلار.. لەیادی بارزانی نەمردا ١٩٧ خاوەن پێداویستی تایبەت و 600 خێزان ھاوکاری کران

کەلار.. لەیادی بارزانی نەمردا ١٩٧ خاوەن پێداویستی تایبەت و 600 خێزان ھاوکاری کران
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە درێژەی کاروچالاکییەکانیدا بە مەبەستی ھاوکاری و یارمەتییدانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە یادی کۆچی دوایی باوکی رۆحی نەتەوەی کورد دا، ١٩٧ پێداویستی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی گەیاندە کەلار و ھەڵەبجە، ھاوکات لە ھاوکاری بۆ ٦٠٠ خێزانی کەم دەرامەت دابین دەکات.




دوێنێ چوارشەممە، تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھەماھەنگی LDSی ئەمریکی ٨٨ پارچە پێداویستی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی گەیاندە شارۆچکەی کەلار، ئەمڕۆ پێنجشەمە ٢/٣/٢٠١٧ ھەر لە درێژەی چالاکییەکانی ١٠٩ پارچەی دیکەی بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە ھەڵەبجە دابین کرد.



سەرەڕای ھاوکارییەکان سمینارێکی تایبەت لە سەر چۆنیەتی مامەڵەکرد لەگەڵ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەکارھێنانی ئامێرەکانی، بۆ بەشداربووانی چالاکییەکە ڕوون کردەوە.



ھاوکات دوێنێ چوارشەممە، ١/٣/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پرێس کۆنفرانسێکی بەڕێوەبرد و تیایدا ڕای گەیاند: "بە بۆنەی یادی کۆچی دوایی بارزانی نەمرەوە، ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھاوکارییەکان بەڕێوە دەبەن و تیایدا ٢٢ ھەزار خێزانی کەمدەرامەت لەسەرتاسەری کوردستان، تێدا سوودمەند دەبن و لە چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ ٦٠٠ خێزان لە کەلار ھاوکاری کران.



ئەم ھاوکارییە، لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستاندا ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و کەرکووک، بەڕێوەدەچن و زۆرترین خێزانی کوردی کەم دەرامەت تێدا سوودمەند دەبن.
bas news-
Top