کەلار.. لەیادی بارزانی نەمردا ١٩٧ خاوەن پێداویستی تایبەت و 600 خێزان ھاوکاری کران
دوێنێ چوارشەممە، تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھەماھەنگی LDSی ئەمریکی ٨٨ پارچە پێداویستی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی گەیاندە شارۆچکەی کەلار، ئەمڕۆ پێنجشەمە ٢/٣/٢٠١٧ ھەر لە درێژەی چالاکییەکانی ١٠٩ پارچەی دیکەی بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە ھەڵەبجە دابین کرد.
سەرەڕای ھاوکارییەکان سمینارێکی تایبەت لە سەر چۆنیەتی مامەڵەکرد لەگەڵ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەکارھێنانی ئامێرەکانی، بۆ بەشداربووانی چالاکییەکە ڕوون کردەوە.
ھاوکات دوێنێ چوارشەممە، ١/٣/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پرێس کۆنفرانسێکی بەڕێوەبرد و تیایدا ڕای گەیاند: "بە بۆنەی یادی کۆچی دوایی بارزانی نەمرەوە، ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھاوکارییەکان بەڕێوە دەبەن و تیایدا ٢٢ ھەزار خێزانی کەمدەرامەت لەسەرتاسەری کوردستان، تێدا سوودمەند دەبن و لە چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ ٦٠٠ خێزان لە کەلار ھاوکاری کران.
ئەم ھاوکارییە، لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستاندا ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و کەرکووک، بەڕێوەدەچن و زۆرترین خێزانی کوردی کەم دەرامەت تێدا سوودمەند دەبن.
bas news-
