ئەردۆگان: یەکێتی ئەوروپا و UN بەڵێنەكانیان بۆ یارمەتیدانی پەنابەران نەبردە سەر
ئەردۆگان گوتی "ئێستە لە وڵاتەکەمان میوانداری لە سێ ملیۆن پەنابەری سووری و عێراقی دەکەین. تاکو ئێستە بڕی ٢٦ ملیار دۆلارمان بۆ خەرج کردوون. بەداخەوە نە یەکێتیی ئەورووپا نە کۆمیسیۆنی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێنی خۆیان نەبردووەتە سەر. بەڵام ئەوان بەڵێنیان ببەنە سەر یان نا، ئێمە بەردەوام دەبین لە میوانداریکردنی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بۆمبی بەرمیلیەوە ماڵی خۆیان جێدەهێڵن".
سەرکۆماری تورکیا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی ئۆمبودسمانلک لە ئەنقەرە گوتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان کرد.
هەروەها گوتی "ئێمە سەرقاڵی ئەوانەین کە دەیانەوێت لە ئاوی لێڵدا راو بکەن، هەموو هیوایەکیان لەسەر قەیران و ئاژاوە هەڵچنیەوە. خوا یار بێت بەپاککردنەوەی فەتۆ و پاشماوەکانیان، میراتگرەکانی رێگای تورکیا روونتر دەبێت و بەخت یاوەری دەبێت".
لە درێژەی گوتارەکەیدا ئەردۆگان باسی لە گۆڕانکارییەکانی دەستوور کرد و گوتی "له‌ڕووی نوێخوازی، بابه‌تیانه و سازانه‌وه قسه له‌سه‌ر یاسا و ده‌ستوور نه‌كرا، به‌ڵكو له‌ڕووی ئایدۆلۆژییه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر كرا. له‌و خاڵه‌ی كه ئه‌مڕۆ توركیای پێگه‌یشتووه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای رابردوو بكه‌ین، ئه‌وا ره‌نگه ئه‌وه‌ی باسمان كردووه وه‌ك ئه‌و رووداوانه ببینرێن كه پێش ساڵانێك روویان داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا هاتووه مێژوویه‌كی ون، یان رابردوویه‌كی دووری نییه، به‌ڵكو رووداوگەلێكن 3-5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر روویان داوه. دڵنیابن ئه‌گه‌ر ئێمه راست رانه‌وه‌ستاینایه، نه‌ك ده‌ستمان شانیشمان نه‌خستایه به‌ر، ئه‌وا نه‌مانده‌توانی یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی ئه‌وه‌ی كردوومانه له‌م وڵاته‌دا به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین".
ئەردۆگان گوتیشی "ئەو رووداوە ئازاربەخشانەی ساڵانێکە دەیچێژین، نیشانی داوە کاتێک لە حەلەب، بەغدا و موسڵ ئاگر دەبارێت؛ عەنتاب، بڕۆکسل و بەرلین هیچ ناتوانن لە خوشگوزەرانیدا بژین. کەوایە ئەوەی پێویستە بکرێت دیارە چیە. ئەو چارەسەریانە دیارە کە دەبێت هەنگاوی بۆ بنرێت تاکو چیتر دەریای ناوەڕاست نەبێتە گۆرستانێکی گەورەی پەنابەران کە لێوەی هەڵدێن".
bas news-
