سلێمانی... فرۆشتنی گۆشت لهسهر شهقام كهمی كردوه
گۆران قادر سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، ھەرچەندە بەتەواوی دیاردەکە بنەبڕنەکراوە بەڵام پاش ئەو ھەڵمەتە بەرفراوانەی بۆ رێگریکردن لە فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ لەسەر شەقام و رێگە سەرەکییەکان ، دەستیان پێکردووە، ئەوەی بەدی دەکرێت بەبەراورد بە پێشتر دیاردەکە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکان ھۆکارەکەی بۆ ئەو رێوشوێنە توندە دەگەرێنێتەوە بەرامبەر بەو کەسانە دەگیرێتە بەر کە رۆژانە لەسەر شەقام و رێگە سەرەکییەکان بەبێ رەچاوکردنی مەرجی تەندروستی سەرقاڵی فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵن.
گۆران قادر ئاماژهی بهوهدا، لە ھەڵمەتەکانی پێشتریاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دیاردەکە بەدی دەکرا بەڵام بەم دوایە دیاردەکە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.
وتیشی بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و رێگریکردن لەو دیاردە ناشارستانیە لە ھەڵمەتەکانیان بەردەوام دەبن، تا ئەو کاتەی دیاردەکە بەتەواوی بنەبڕ دەکرێت
paayamner-
