هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه ئاشكراده‌كات
به‌گووته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت، مه‌ڵبه‌ندی 2 ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پێشتر چه‌ند داواكارییه‌كی له "فه‌رید چادرچی" به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكوور هه‌بووه، دوای جێبه‌جێنه‌بوونی داواكه‌یان پهنایانبردووهته به‌ر ناردنی هێز بۆ سه‌ر كۆمپانیاكه.
سه‌رچاوه‌كه به كوردستان24 گوتووه:" مه‌ڵبه‌ندی 2 ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له شاری كه‌ركووك، یه‌كێك له داواكارییه‌كانیان له فه‌رید چادرچی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ئه‌وه بووه" رۆژانه 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك بنێرێته پاڵاوگهیهك له سنووری پارێزگای سلێمانی".
به قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره، جگه له‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركووك، ویستوویه‌تی" به‌شیر گه‌رگه‌ری" كه كادیری یه‌كێتییه، بكرێته جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، داوایكردووه مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌یه‌كیش له كه‌ركووك بدرێته كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان".
هه‌ر چه‌نده ئه‌مڕۆ ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی پاش ئه‌وه‌ی هێزه ره‌شه‌كه‌ی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكووردا، له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی ئه‌وه‌یكرد ده‌یانه‌وێت پاڵاوگهیهك بۆ شاری كه‌ركووك دابنرێت، به‌ڵام به گووته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره، داواكراوه مۆڵه‌تی دانانی پاڵاوگه‌كه بدرێته كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
k24-
