لەسەر زاری وەزیری نەوتی عێراقەوە: بەغدا و تاران لەبارەی نەوتی كەركووكەوە ڕێککەوتنیان نەکردووە

 	 لەسەر زاری وەزیری نەوتی عێراقەوە: بەغدا و تاران لەبارەی نەوتی كەركووكەوە ڕێککەوتنیان نەکردووە
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، وەزیری نەوتی عێراق پێی ڕاگەیاندووە كە رێككەوتن لەبارەی نەوتی كەركووكەوە لەگەڵ ئێران نەكراوە و تەنیا پێشنیاز هەیە، لە ئەگەری رێككەوتنیشدا، لەگەڵ حكوومەتی هەرێم و پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكدا كۆ دەبنەوە.

(ئەمیرە عەبدولكەریم زەنگەنە)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی ڕوون کردەوە کە، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك پەیوەندییان بە ئەوەوە كردووە لەبارەی رێككەوتنی نەوتی لە نێوان ئێران و عێراق لە وەزارەتی نەوت بۆ ئەوەی بزانن ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە چییە، بۆیە لە رێگای لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراقەوە داوای وێنەیەك لەو رێككەوتنەیان لە وەزارەتی نەوتی عێراق كرد بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونییان هەبێت لەسەر ئەو رێككەوتنە، زیاتر لەوبارەوە زانیاریی دا و گوتی "وەڵامی داکەمان نەدرایەوە بیۆە سەردانی وەزیری نەوتی عێراق (جەبار عەلی حوسێن ئەللعێبی)ـمان کرد و، نزیكەی سەعاتێك كۆبوونەوەمان ئەنجام دا، پرسیاری زۆرم ئاڕاستەی وەزیر لەبارەی پرسی رێككەوتنی نەوت لە نێوان ئێران و عێراق لەبارەی ڕەوانەكردنی نەوتی شاری كەركووك لە رێگای بۆرییەوە، كرد".

(زەنگەنە) گوتیشی: "رێككەوتنی نەوتی بەپێی دەستووری عێراق لە ماددەی (112) بڕگەی (1) و بڕگەی(2) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ‌كە پارێزگا‌ نەوتییەكان دەبێت هەما‌هەنگییان لەگەڵدا بكرێت، بۆیە وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە دا كە تەنیا وەزیری نەوتی وڵاتی ئێران سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقی كردووە و تەنیا پێشنیازێكی كردووە، بۆیە دەبێت دیراسەی بكەین، چونكە عێراق بە بارودۆخێكی زۆر خراپدا دەڕوات و میزانییەیەكی تایبەتی دەوێت، ئەگەرنا تا ئێستا هیچ رێككەوتنێكی فەرمی نەكراوە و تەنیا پێشنیاز هەیە،‌ ئەگەر رێككەوتن هەبێت ئەوا لەگەڵ حكوومەتی هەرێم و پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆ دەبنەوە و دەگەڕێنەوە بۆ ئەو دوو لایە".

ئەو هەروەها ئاماژەیشی دا: "هەموو ئەمانە هۆكاری سیاسییان لە پشتەوەیە، بەغدا لە هەموو كاتێدا لەگەڵ كەركووك نەبووە و هاوكارمان نەبووە، دەیشیانەوێت دەسەڵاتی خۆیان زیاتر بێت لە شارەكەدا".
kdp-
Top