پەدەکەسە: پەیەدە بریندارانی بە فڕۆکەی ڕژێمی سووریا بۆ دیمەشق دەگوازێتەوە

 پەدەکەسە: پەیەدە بریندارانی بە فڕۆکەی ڕژێمی سووریا بۆ دیمەشق دەگوازێتەوە
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان-سووریا (پەدەکەسە)، ئەوەی ئاشکرا کرد، پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) ڕێککەوتنی ژێربەژێری لەگەڵ حکوومەتی بەشار ئەسەد کردووە و بریندارەکانی لە ڕێگای فڕۆکەی ڕژێمی سووریاوە بۆ دیمەشق دەگوازێتەوە.

سەعید عومەر، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان-سووریا (پەدەکەسە)، ڕایگەیاند: “ڕێککەوتنی ژێربەژێر لەنێوان پەیەدە و ڕژێمی سووریا هەیە، نازانین ئەم ڕێککەوتنە گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا بەرەو کوێ دەبات؟”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ماوەیەکە ئەو چەکدارانەی پەیەدە کە بریندارن، بە فڕۆکەی سەربازیی سەر بە ڕژێمی سووریا، بۆ نەخۆشخانەکانی دیمەشق دەگوزارێنەوە. گوتیشی: “لەو نەخۆشخانانەدا چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت”.

ئەندامەکەی سەرکردایەتیی پەدەکەسە جەختی لەوە کردەوە کە گواستنەوەی بریندارەکان بۆ دیمەشق و بە فڕۆکەکانی ڕژێمی سووریا، “بەڵگەیە لەسەر بوونی ڕێککەوتنی نهێنی و پەیوەندیی بەهێز لە نێوان پەیەدە و بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا”.













باسنیوز
Top