ئەو کارمەندانەی کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەکارەکانیان دابراون

ئەو کارمەندانەی کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەکارەکانیان دابراون
لە سەرەتای قەیرانی داراییەوە تا ئێستا بەهۆی دواکەوتن و پاشەکەوتکردنی مووچەکانیانەوە زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ پزیشک و فەرمانبەر مۆلەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و لەکار دابڕاون لەو ژمارەیەش ٨٩٥ یان پزیشک بوون و کە بەشێکی زۆریان لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بووە.

به‌پێی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی لە کاتی سەرهەلدانی قەیرانی داراییەوە تا ئێستا به‌ سه‌دان پزیشک کە مۆڵه‌تی بێ مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌ و له‌ کار لادراون.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش هۆشداریدەدات ئەگەر مۆلەتی بێ مووچە و دابرانی پزیشکان بەو جۆرەی ئێستا بەردەوام بێت کاریگەری خراپ دەکاتە سەر کەرتی تەندروستی.

بەشی زۆر ئەو پزیشکانەی کە مۆڵەتی بێ مووچەیان کردووە و لە کارەکانیان دابراون وەک بەرپرسانی وەزارەت دەڵین به‌هۆی ئەو دۆخە داراییەوەیە که‌ هەرێمی تێکەوتووە.

بەشێک لەو پزیشکانە مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ که‌رتی ته‌ندرووستیدا به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا و سوید .

سه‌ندیکای پزیشکانیش ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی موڵه‌ت وه‌رده‌گرن پزیشکی نیشته‌جێی خولاون که‌ بڕبڕه‌ی پشتی نه‌خۆشخانه‌کانن.

سه‌ندیکای پزیشکانیش ده‌ڵێت شه‌ش مانگ ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی چاککردنی پاشه‌که‌وتکردنی مووچه‌ی پزیشکانی پێداوین به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستکاری نه‌کردووه‌ بۆیه‌ حاڵه‌ته‌کانی مۆڵه‌ت و دابڕانی پزیشکان به‌رده‌وامه‌.
Top