ئەمریکا باس لە ئازایەتیی پێشمەرگە دەکات

 ئەمریکا باس لە ئازایەتیی پێشمەرگە دەکات
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر باس لە ئازایەتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی داعش دەکات. لە سەر پەیجی تایبەتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ڕۆژانی پێنجشەممەی هەر هەفتەیەک تەرخان کراوە بۆ باس لە گرنگیی ڕۆڵی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

لەو پەیجەی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، ڕۆژانی پێنجشەممە بە ناوی (پێنجشەممەی پێشمەرگە) ناوزەد کراوە و لە پۆستەکانی ئەو ڕۆژەدا وێڕای باس لە ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش، ئاماژە بە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگەی کوردستان و بەردەوامیی ڕاهێنانە سەربازییەکان لەسەر دەستی ڕاهێنەرانی ئەمریکی لەسەر چۆنیەتیی بەکارهێنانی نوێترین چەکی پێشکەوتوو لە شەڕی داعش کراوە و لەو بارەیەوە لێدوانی ئەو پێشمەرگانە بڵاو دەکاتەوە کە بەشداریی خولەکانی ڕاهێنانی سەربازییان کردووە و سوودیان لێ بینیوە. ئەوەش ڕۆڵی ئەرێنی هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی توانای سەربازیی هێزی پێشمەرگە و تۆمارکردنی سەروەریی ئەو هێزانە لە بەرگریکردن لە خاکی کوردستان.











KDP
Top