جەبار ئەل لعێبی وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەولێر دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 31\8\2016، شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: بڕیارە وەزیری نەوتی عێراق سەردانی شاری هەولێر بکات، دواتریش وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان سەرانی بەغدا بکات”.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد: “ئامانج لە سەردانی ئەو دوو وەزیرە، خستنەڕووی وردەکاریی ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان هەولێر و بەغدایە لە ڕووی هونەرییەوە و ئالیەتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە".
ڕوونیشی کردەوە: “رێککەوتنێکی نەوتی بۆ نەوتەکەی کەرکووک لە لایەن هەرێمی کوردستان و بەغداوە کراوە”.
باسنیوز
