عەبادی هیوای خوازە لێپرسینەوە لە زێباری هۆکاری سیاسی نەبێت
عەبادی گوتی: "هیچ زانیارییەكەم لەسەر سەندنەوەی متمانە لە وەزیری دارایی نییە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەكرێت وەزیرێك بانگهێشت بكرێت و پرسیاری ئاراستە بكرێت، بەڵام بۆ وەزیری دارایی ئاگادار نیم چیكراوە".
سەرۆك وەزیرانی عیراق هیوای خواست لێپرسینەوە لە هۆشیار زێباری هۆكاری سیاسی لە پشتەوە نەبێت.
ئەمە لە كاتیكدایە لە كۆبوونەوەی ھەفتەی رابردوودا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لێپرسینەوەی لە وەزیری دارایی عێراق كرد، بەڵام زۆرینەی نوێنەرانی كورد لێپرسینەوەیان بە سیاسی ناوبرد.
K24 -
