ئەبومحەمەد عەدنانی وتەبێژی داعش کوژرا

ئەبومحەمەد عەدنانی وتەبێژی داعش کوژرا
ڕێکخراوی داعش بڵاویکردەوە ئەبو محەمەد عەدنانی وتەبێژی ڕێکخراوەکە لە شاری حەلەبی سوریا کوژراوە.

ڕێکخراوی داعش ئەمڕۆ ٣٠ ئابی ٢٠١٦ بڵاویکردەوە عەدنانی لەکاتی بەسەرکردنەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە شاری حەلەب کوژراوە.

ئەبو محەمەد عەدنانی ناوی تەواوەتی (تەها سوبحی فەلاحە)یە و لە ساڵی ١٩٧٧ لە شارۆچکەی بنش لە نزیک شاری سراقی سەربە پارێزگای ئیدلبی سوریا لە دایک بووە، دواتر لە قەزای حەدیسەی سەر بە پارێزگای ئەنباری خۆرئاوای عێراق نیشتەجێ بووە.

لە ساڵێ ٢٠٠٥ لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر کراوە، لەو کاتەدا بە ناوێکی ساختەوە هاتوچۆی کردووە ، کە ناوی (یاسر حسین نەزال ئەلڕاوی) لە خۆی ناوە، بەڵام دواترئازادکراوە.

لە ساڵی ٢٠١٤ و دوای دروستبوونی داعش بەیعەتی داوە بە ئەبو بەکر بەغدادی سەرۆکی ڕیکخراوی داعش.

لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بە "تیرۆرستێکی جیهانی"ناونراوە.
Top