به‌رتیانیا پاڵپشتی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

به‌رتیانیا پاڵپشتی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
کاروان جەمال تاھیر، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەریتانیا رایگەیاند" بەریتانیا پاڵپشتی ریفراندۆم و سەربەخۆی باشووری کوردستان دەکات، ئاشکراشی دەکات بەریتانیا بە فەرمی بە نوێنەرایەتیەکەیان گوتووە کە ئەوان پاڵپشتی سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆمی باشووری كوردستان دەکەن.

هه‌روه‌ها نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەریتانیا تایبەت بۆ کوردستان 24 گوتیشی: "حکوومەتی بەریتانیا بەردەوام لە ھەوڵدایە ھاوکاری سەربازی بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە بنێرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ھاوکاريیە مرۆییەکانیان بەردەوام گەیاندووه‌تە باشووری کوردستان".

هه‌روه‌ها دەشڵێت: "نوێنەرایەتییەکەیان لەگەڵ راوێژکارە بەریتانيیەکان بەردەوام حکوومەتی بەریتانیا ئاگادار دەکەنەوە لە پێداویستیيە سەربازيیەکانی پێشمەرگە
K24 -
Top