گوته‌بێژى فه‌رمى داعش كوژرا
به‌پێی هه‌واڵێكى به‌په‌له‌ى كه‌ناڵى ئاسمانى (حه‌ده‌س)ى عه‌ره‌بى، (ئه‌بوو محه‌مه‌د عه‌دنانى) گوته‌بێژى فه‌رمى داعش، كوژرا.
له هه‌واڵه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه دراوه، كه گوته‌بێژه‌كه‌ى داعش له ناوچه‌ى حه‌له‌ب له سووریا، كوژراوه، به بێ ئه‌وه‌ى ورده‌كارى زیاتر بخاته‌ڕوو.
(ئه‌بوو محه‌مه‌د عه‌دنانى) جگه له‌وه‌ى گوته‌بێژى ئه‌و ڕێكخراوه توندڕه‌وه‌یه، هاوكات به كه‌سى دووه‌م و دواى (ئه‌بوو به‌كر به‌غدادى) خه‌لیفه‌ى داعش له ڕێكخراوه‌كه، داده‌نرێت، پێشتریش چه‌ند جارێك هه‌واڵى كوژرانى بڵاو كراوه‌ته‌وه.
