عه‌بادى: له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر كێشه داراییه‌كان ڕێككه‌وتین
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، كه له شارى به‌غدا به‌ستى، ڕاى گه‌یاند :" گفتوگۆ له گه‌ڵ ئه‌و شانده‌ى سه‌ردانى به‌غدایان كرد، له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى موسَل و پرسه داراییه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بوو".
جه‌ختی كرده‌وه، كه هیچ ناكۆكییه‌ك نییه شایه‌نى باسكردن بێت و بنچینه‌ى چاره‌سه‌ركردنیان بۆ هه‌ردوو پرسه‌كه، داناوه.
عه‌بادى، باسى له‌وه‌ش كرد، كه له‌یه‌ك تێگه‌یشتنیان له گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و كوردستاندا هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى شه‌ڕى ڕزگاركردنى موسڵ، گوتیشی :" هیچ هێزێكى بیانى له‌سه‌ر خاكى عێراق نییه، ئه‌وانه‌ش كه ماوه ماوه دێن، بۆ ئاماده‌كردنى هێزه ئاسمانیی و پیاده‌كانه له‌لایه‌ن شاره‌زا ته‌كنیكی و ڕاهێنه‌ره‌كانه‌وه".
دوێنێ سێشەممە 29-8-2016 نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆكایەتیی شاندێكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدرال كۆبووەوە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقدا، ئه‌وه خرایه‌ڕوو :" له كۆبوونه‌وه‌ى شاندى هه‌رێمى كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی، باس له دۆخى سیاسی و ئه‌منى و ئابوورى كرا، له‌گه‌ڵ جه‌نگى سه‌ر داعش و ئاماده‌كارى بۆ ڕزگاركردنى موسڵ و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ناكۆكییانه‌ى له‌نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تدا هه‌یه".
BAS NEWS -
