بەهۆی ماچێكی قووڵی خۆشەویستی گیانی سپارد

بەهۆی ماچێكی قووڵی خۆشەویستی گیانی سپارد
نەوجەوانێك بەهۆی جەڵتەی مێشك گیان دەسپێرێ، گومان دەكرێ هۆكاری ئەو حاڵەتەش ماچێكی قووڵ بێ لەلایەن كچە هاوڕێكەی.

ژولیۆ ماسیاس گۆنزالێز، كوڕێكی تەمەن 17 ساڵان، لەكاتی ژەمی ئێوارەدا كە لەگەڵ كچە تەمەن 24 ساڵە هاوڕێكەی بەسەری دەبرد، تووشی گەشكە دەبێ و دواتر هەر لەوێدا گیان دەسپێرێ و هەوڵەكانی تیمی فریاگوزاری تەندروستی بۆ رزگاركردنی بێهودە دەبن.

مێدیای مەكسیكی دەڵێن پزیشكەكان گوتوویانە ماچێكی قووڵ و مژینی پێستی كوڕەكە بووەتەهۆی درووستبوونی كڵۆیەكی خوێن، كە دواتر گەیشتووەتە مێشكی و بووەتە هۆی روودانی ئەو جەڵتەی مێشكەی بە مردنی ئەو كۆتاییهات.

ماڵباتی كوڕەكە گوتوویانە هۆكاری مردنی ئەو، ئەو كچە بووە كە پێشووتر بەهۆی گەورەیی تەمەنی لەچاو كوڕەكەیان، لەلای ئەوان پەسەند نەبووە بۆ درووستكردنی پەیوەندی لەگەڵی.

ئێستا كچەكە خۆی حەشارداوە و جێگەی مانەوەی نازاندرێ.
Top