ھاونیشتیمانیان: خوێنی شەھیدان بۆ سەربەخۆیی ڕژێنراوە ھەردەبێـت سەربەخۆبین

 ھاونیشتیمانیان: خوێنی شەھیدان بۆ سەربەخۆیی ڕژێنراوە ھەردەبێـت سەربەخۆبین
ھاونیشتیمانیان ده‌ڵین، ئامادەیی (سەرۆک بارزانی) بۆ سەربەخۆیی و ڕیفراندۆ تەواو کاتیەتی و دەبێـت کورد ھەلەکە بقۆزێتەوەو، چونکە له‌مێژه‌وه‌ كوردستانیان خۆێن بۆ سەربەخۆیی ده‌ڕێژن.

لە شاره‌دێی مەسیف (ھەژار ڕەمەزان) بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای مەسیف په‌یوه‌ست به‌پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌كه‌ی وه‌ها دوا و گوتی: "سەربەخۆیی مافێکی ڕەوای گەلەکەمانە لە پێناو ئەو مافەش قوربانی زورمان داوە لە ڕابردوو لە ئیستاش ئێمە وەکو میللەتی کورد لە ھەرێمی کوردستان بە بەردەوام چەوسێنراوینتەوە لە ژێر دەستی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، بۆیە یەکگرتنی بە زۆر ھیچ سەرناگرێ و پێویستە جیابونەوەیەکی ئارەزوو مەندانە ھەبێت، ئەو شەرەی ئیستاش بێشمەرگە دەیکات دەبێت پاداشتەکەی تەنیا سەربەخۆیی بێت، ئەویش بە سەرپەرشتی (سەرۆک بارزانی).

هه‌ر په‌یوه‌ست به‌ سه‌ربه‌خۆیی پێشمەرگەی زێرەڤانی (سەرھەد خۆشناو)یش گوتی: "سەربەخۆیی لە ئەولەویەتی خەڵکی کوردستانە خەڵکی کوردستان دابەش بوونە بەسەر چەند ئاستێک لە ھەندێ شوێن ھەر بڕوایان بە سەربەخۆیی نیە و دەڵێن لەگەڵ عێراق بین باشترە، به‌ڵام لەسایەی (سەرۆک بارزانی) كه‌ لە ڕوویی نێودەوڵەتییه‌وه‌ پێگەی دیارە و کاری خۆی کردووە ئه‌م گه‌له‌ به‌شمه‌ینه‌ته‌ هه‌ر ده‌گاته‌ سەربەخۆیی."


(دەژین ئەکرەم) بەرێوەبەری ناسنامەی مخمووریش بۆ ماڵپەڕەکەمان ڕایگەیاند: " ژمارەیەکی زوری قوربانیمان داوە بۆ ئازادی و سەرفرازی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، تاکەی چاوەرێی عێراق بکەین كه‌ ئێستا کاتەکە لەبارە و گونجاوە ئەگەر کورد خۆی یەک بێت خەمخۆری خوینی شەھیدان بێت و بەرژەوەندی حزبی و شەخسی بخاتە ژێر بەرژەوەندی نیشتمانیەوە، کاتی راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخویی کوردستانە و نابێت دوا بخرێت چونکە کێ ده‌ڵێ جارێکی تر ئەم ھەلە بۆ كورد دووبارە دەبێتەوە."










KDP
Top