زێباری: خانەوادەی ویداد سکاڵایان بەرز نەکردۆتەوە..حکوومەت داوای جوڵاندنی کەیسەکەیانی کردووە
لەم بارەوە (د. دیندار زێباری) سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم بە بڕیاری ژمارە (23793) و لەسەر بنەمای رێنماییەکانی جەنابی سەرۆکی هەرێم لە (14/8/2018) لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی موقەدەمی مافپەروەر(عصمت فرج محمد صالح) بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی دهۆک، ئەندامیەتی هەریەکە لە رائیدی مافپەروەر (وڵات صدیق ابراهیم) ئەفسەری نووسینگەی کوشتن و رائیدی مافپەروەر (به‌دین سربست علی) ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سێمێل لەسەر چۆنیەتی رفاندن و کوشتنی رۆژنامەنووسی ناوبراو پێکهێنرا. بەپێی لێدوانەکانی ئەندامانی لیژنەکە (ویداد) رۆژی 13/8/2016 لە شاری دهۆک لەلایەن دوو ئۆتۆمبیلی جۆری کیا تایبەت رەنگی رەش و ئۆپترا تایبەت رەنگی سپی رفێندراوە، سه‌عات(١٢) ناوبراو لە نزێک ئاوایی گوندی سێجێ بە برینداری دۆزراوە و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراوە، بەڵام لەبەر سەختی برینەکەی گیانی لە دەستدا. سەبارەت بەم دۆسیەیە دادوەر کەیسی تایبەتی کردەوە و بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی تاوانباری نەناسراو بەپێی ماددەی (406/ی.س) و وەرگرتنی وتەی شاهیدان ئەگەر هەبن.
(زێباری) گوتیشی: "کەیسەکە کەیسێکی مەدەنییە و پارێزەری تایبەتی هەیە، ئێستاش لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و بەپێی بەدواداچوونمان خزم و کەسی (ویداد) سکاڵایان لەسەر هیچ لایەنێک بەرز نەکردۆتەوە، بەڵکو دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی نەهێشتنی تاوان و پۆلیس لەلایەن خۆیانەوە داوایان لە خانەوادەکەی کردووە داواکە بجوڵێنن. هەر سەبارەت بەم کەیسە گوتەی چەند کەسێکی گومان لێکراو و (5) کەسی نزیک لە شوێنی رووداوەکە وەک شاهید وەرگیراوە، هەروەها تا ئێستا هیچ رێکخراوێکی ناوخۆیی و دەرەوە پەیوەندییان بە پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە کەیسەکە نەکردووە".
یەکێکی دیکە لە کەیسەکان کە باسی لەسەر کراوە دەستگیرکردنی (عیسا بارزانی)یە و لەمبارەوە سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند: "(عیسا بارزانی) له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، به مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره 21ی ساڵی 2003 دەستگیرا بوو و کە تێیدا هاتووە: هه‌ركه‌سێک به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، له‌كارێكدا تێوه‌گلێ به مه‌به‌ستی تێکدانی ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ببێته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه، سزا ده‌درێت، بەڵام ئێستا (عیسا بارزانی) ئازاد کراوە و لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا وەک هەموو راگیراوێک گشت مافێکی هەبوو و خێزان و کەس و کاریشی سەردانیان دەکرد".
تیرۆر کردنی رۆژنامەنووس (کاوە گەرمیانی) یەکێکی دیکەیە لەو کەیسانەی کە لە بەیاننامەی رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ ئاماژەی پێکراوە، لەم بارەیەوە (د. دیندار زێباری) رایگەیاند: "دوای تیرۆر کردنی رۆژنامەنووس (كاوه گه‌رمیانی) به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاوێژكاری یاسایی خۆی ڕاسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر دۆسییه‌كه و چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوشوێنه‌كانی دادگا ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری ژماره (11507)ی رۆژی 2013/12/8، فه‌رمانیدا به پێكهێنانی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس (كاوه گه‌رمیانی). دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌م كه‌یسه دانراو و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بوو و ئیفاده‌ی وه‌رگیرا، دادگا بڕیاری ئازاد كردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كێشه‌كه‌ی دا".
سەبارەت بە کەیسی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس (سەباح ئەتروشی) لە شاری دهۆک (زێباری) گوتی: رۆژی 2/2/2015 (سەباح ئەتروشی) بە تۆمەتی شێواندن راستییەکان و شڵەژاندنی بارودۆخی گشتی دەستگیر کرا، بەڵام دواتر لە 16/4/2016بە کەفالەت ئازاد کرا.
KDP
