هاونیشتمانیانی ئاغجەلەر گومانی هەبوونی چه‌كداری تووندئاژۆ لە ناوچەکەیاندا ده‌كه‌ن
زیاتر له پێنج تیمی ئاگركوژێنه‌وه، هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره ده‌ده‌ن كه رووبه‌رێكی فراوانی ده‌شتاییه‌كانی شاره‌دێی ئاغجه‌له‌ری گرتووەتەوە، ئاگرێك كه جگه له سووتاندنی ره‌ز و پاوه‌نێكی زۆر، مه‌ترسی له‌سه‌ر چوار گوندیش دروستكردووه.
ماوه‌یه‌كە گوندنشینه‌كان گومانی هەبوونی چه‌كداری تووندئاژۆ له‌و سنووره ده‌كه‌ن و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه له دره‌نگانێكی شه‌و و ته‌قه‌كردنیان بۆ چاودێریكردنی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
مه‌جید حه‌مید، هاونیشتمانی گوتی "ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه هاوشێوه‌ی قه‌ره‌داخ لێره‌ش كه‌وتونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، به‌ڵام به‌چاوی خۆمان هیچمان نه‌بینیووه، ئێمه خۆمان ئاماده‌كردووه و چه‌كمان هه‌یه، لێره جگه له ئێمه كه‌سی دیكه نییه و ئه‌گه‌ر هه‌رشتێك هه‌بێت ئاماده‌ین رووبه‌ڕووی ببینه‌وه".
هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس به شێوه‌ی گرووپ گرووپ به‌نێو ده‌شتاییه‌كان بڵاوبوونهتە‌وه، ئه‌وان به‌دوای ئۆتۆمبێلێكدا ده‌گه‌ڕان كه سێ كه‌سی تێدابووه، ده‌گوترێت به‌ر له گه‌یشتنی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵاتوون و بەڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی ئاغجه‌له‌ریش نایشارێته‌وه به‌ر له ده‌نگۆی ئۆپەراسیۆنی موسڵ چه‌كداری تووندئاژۆ له‌و سنووره نه‌بووه.
هێمن به‌هجه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاغجه‌له‌ر گوتی "چوار هه‌لیكۆپته‌ر به سنووری گونده‌كانی گه‌ڕە، بێده‌ر، كانی هه‌نجیر سوڕاونه‌ته‌وه و له سنووری گوندی گه‌ڕه ته‌قه‌یان كردووه. له‌كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ئه‌گه‌ر هەیە چه‌كداری داعش روو له سنووره‌كه بكات، ئه‌گه‌رنا له سنووره‌كه نەبووە".
رووداو -
