لە سلێمانی 17 كارتۆن كەپسوولی بەتاڵ دەستیان بەسەردا گيرا
لە ڕاگەیاندراوێكی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، هاتووە:" هێزەكانی ئاسایشی شارەزوو بە هاوكاریی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی سەرشەقامی سەر بە بەرێوەبەرێتیی ئاسایشی سلێمانی، لە (25/8/3016) لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور دوای ئەنجامی پشكنینی ماڵی گومانلێكراوێك بە ناوی (م.ا.گ) لە گەڕەكی سەرشەقامی سلێمانی توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی (17) كارتۆن كەپسوول (گولاج) ی بەتاڵدا".
وەك لە راگەیەنراوەكەی ئاسایشی شارەزووردا هاتووە : "ئەو 17 كارتۆنە، ئامادە كراوە تا لەبری دەرمانەكەی ناوی، چەند مادەی دیكەی تێ بكرێت و وەك ماددەی هۆشبەر بەكار بهێنرێت."
بەرێوەبەرێتیی ئاسایشی شارەزوور، ڕاشی دەگەیەنێ: "كەسە گومانلێكراوەكە و ئەو كەپسوولانەشی كە دەستیان بەسەردا گیراوە لە چوارچێوەی ئەو لێكۆڵینەوانە دایە كەلە (1/6/2016) و (11/7/2016) ئاسایشی شارەزوور بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ئاشكرا كردبوو و تێیدا دەست گیرابوو بەسەر بڕی (374) كیلۆ حەبی جۆراوجۆری فەلی ئامادەكراودا."
باسنیوز
