"پەیەدە هەڵەی کرد"
(كاوار حه‌مید) له شارى دهۆكەوە ڕایگەیاند: " پەیەدە ڕێکكەوتنامە ئیمزا دەکات بۆ ئەوەی کات دەرباز بکات و پشت لە ڕێکەوتنامەی دهۆك و هەولێر بکات و سیاسەتی تاکەحزب پەیڕەو دەکات لە ڕۆژئاوا؛ یانیش ئەوانە چەپڵە بۆ ئەوان لێ دەدەن و ئەوان قەبووڵ بکەن و لە ژێر فەرمانی ئەواندا کار بکەن، پێم سەیرە لە باکوری کوردستان باڵێکی پەکەکە داوای دیموکراسیی گەلان دەکات و، باسی ئازادی و دیموکراسیەت دەکا، ئاخر دەستەڵاتیان هەبووایە، هەروا دەبوون؟ بەڵام باڵی پەکەكه لە ڕۆژئاوا دەستەڵاتى داگیر کردووە و بە تاكڕەوانە حوکم دەکات و بە ئاشکرا دژی ئەنەکەسه و پارتە جیاوازەکانی ترن؛ دژایەتییان دەکەن بە هەموو شێوەیەك. ''
(كاوار حه‌مید) ڕاشیگه‌یاند: "پەیەدە چوونی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا بۆ بەرگریکردن لە خاکی ڕۆژئاوا بە خراپ دەزانێت و بە دوو هێزی ناو دەبات و وا پیشان دەدات دژایەتییە و نابێت، کەچیی پەکەکە خیانەت لە شنگال دەکەن و هێزی خۆیان لەوێ جێگیر دەکەن بێ ئەوه‌ى گوێ به وەزارەتی پێشمەرگە و هەرێم بدەن؛ ئەو ئەوە بۆ یاساییە و دووهێزی نییە!"
(عه‌لى ئیبراهیم) له شارى هه‌ولێرەوە وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند: "نەپابەنەدییەکەی په‌یه‌ده به ڕێككه‌وتنه‌كانى یه‌ك و دووى هه‌ولێر و ڕێككه‌وتنەکەى دهۆك و، سووربوون له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته هه‌ڵه‌كانى واى كرد كه توركیا و ڕژێم به ئاسانى هێرش بكه‌نه سه‌ر ڕۆژئاوا."
(عه‌لى ئیبراهیم) ئه‌وه‌شى گوت كه: "(سه‌رۆك بارزانى) زۆر هه‌وڵى دا بۆ ئه‌وه‌ى په‌یه‌ده له‌گه‌ل ئه‌نه‌كه‌سه و ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانیى كورد له سووریا یه‌ك بگرن تا یه‌كهه‌ڵوێست بن به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌ك بێت به‌ڵام مخابن په‌یه‌ده پابه‌ند نه‌بوو به‌و ڕێككه‌وتنانه‌ى كه له به‌رژه‌وه‌ندیى دۆزى ڕه‌واى گه‌لى كورد بوو؛ ئەوەشی وەختی خۆی له كۆبانێ و سه‌ر‌ێ‌كانیدا قەوما، ڕەنگە نەقەومابا؛ ئه‌وه‌شى ئێستا دژ به ڕۆژئاوا هه‌یه له قامشلۆ و حه‌سه‌كه نه‌ده‌بوو، چونكه كورد به‌هێز وخاوه‌ن هێز دیار ده‌بوو."
له‌باره‌ى هه‌مان پرس (خالید ئه‌حمه‌د) له شارى دهۆكەوە بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان دوا و گوتى: "ئەوا ل سووریا هاتیه پێش بۆ كورد دەرفەتەکا زێڕین بوو پارچەك دى یا كوردستانێ بهێته ڕزگاركرن و، نموونەكا دى نیشانا جیهانێ بدەن كو كورد نەتەوەکی جودایه ب كەلتوورێ خوەیێ مروڤایەتى یێ زەنگین ب گیانێ لێبورینێ و پێكڤەژیانێ و ژیانا مەدەنى و دیموكراسى، مخابن شۆڕشا گەلێ سووریا ب گشتى و خەلکێ ڕۆژئاڤا ب تایبەتی هەر زوى ب یاریەكا مخابراتى ژ لایێ هێزێن ڕادیكال ب هەماهەنگی د گەلل ڕژیما سووریایێ هاته ژناڤبرن و، ڕژیم شیا ب ڤى پینگاڤێ شەرعیەتێ ژ بن پێین شۆڕشگێڕان دەربینیت و، ب هەنجه‌تا به‌رهەنگاریا تیرۆرێ ئێرش ئانی؛ په‌كه‌كه وپه‌یه‌دە ژی، بینه فاكتەرا لاوازكرنا پێگەهێ كوردان؛ دیسان په‌یه‌ده به ڕۆلێ پۆلیسى بوو بۆ ڕژیما سووریا."
په‌یوه‌ست به‌هه‌مان بابه‌ت هاووڵاتى (جبرائیل نادر) بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان وتى :"له ده‌سپێكى شۆڕشى سووریا و ڕۆژئاواى كوردستانەوە (سه‌رۆك بارزانى) هه‌ر زوو كارى جدى كرد بۆ ئه‌وه‌ى حیزبه كوردستانییه‌كان خۆیان به‌هێز بكه‌ن؛ ئه‌وه بوو ڕێككه‌وتنه‌كانى هه‌ولێر یه‌ك و دوو و هه‌روه‌ها دهۆك كرا به‌سه‌ر په‌رشتى (بارزانى)؛ (سه‌رۆك بارزانى) ئه‌و كاره‌ى كرد بۆ دواڕۆژى كوردانى ڕۆژئاوا بوو، به‌ڵام به داخه‌وه په‌یه‌ده له‌به‌ر كاركردنى له به‌رژه‌وه‌ندى ڕژێم كارى به‌و ڕێككه‌وتنه نه‌كرد و سه‌ركرده‌كانى ئه‌نه‌كه‌سه ده‌ستگیر ده‌كات؛ چونكه ده‌زانێت كوردایه‌تى ده‌كه‌ن؛ په‌یه‌ده ڕۆژئاواى بێهێز كردووە و، ئەوەتا خستیه به‌ر ئه‌و مه‌ترسیه‌ى كه ده‌یبینین."
KDP
