نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی کۆبوونەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، رۆژی دووشەممە 28-8-2016 گەیشتە بەغدا و ئێستاش لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەدایە.
سەبارەت بەو بابەتانەی لە كۆبوونەوە و دیدارەكانی نێچیرڤان بارزانی و بەرپرسانی بەغدا تاوتوو دەکرێن، ئەمڕۆ سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەت لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرایكرد "سەردانەكە ئاساییە و بابەتی گفتوگۆكانیش بواری ئەمنی، پرۆسەی ئازادكرنەوەی شاری مووسڵ، پەیوەندییەكانی داهاتووی نێوان هەولێر و بەغدا و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار دەبن".
KDP
