عەبدوڵڵا موهتەدی: سەربەخۆیی کوردستان کۆتایی بە دەستێوەردانی ئێران دەهێنێت

عەبدوڵڵا موهتەدی: سەربەخۆیی کوردستان کۆتایی بە دەستێوەردانی ئێران دەهێنێت
سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رایدەگەیەنێت، کە سەربەخۆیی کوردستانی باشوور کۆتایی بە دەستوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەهێنێت.



رۆژی دووشەممە 29ـی ئابی 2016، عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، کە ئێران سوننەمەزهەبەکانی عێراقی لاواز کردووە و ناوچەکانیانی رادەستی رێکخراوی توندڕەوی داعش کردووە.



عەبدوڵڵا موهتەدی هەروەها رایگەیاندووە، کە نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە فەرمانی ئێران بەشەبودجەی هەرێکی کوردستانی بڕیوە و ”ئێران گەورەترین دوژمنی هەرێمی کوردستانە“.



سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پێیوایە ئێران بە هێمنی کارە هەوڵگری و سیاسییەکانی لە هەرێمی کوردستان لەرێگای چالاکییە رۆشنبیرییەکان و جموجۆڵی بازرگانی جێبەجێ دەکات، چونکە ”زۆرینەی کۆمپانیا ئێرانییەکان سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن“.









باسنیوز
Top