کۆمسیۆن: حەشدی شەعبی وەک پارتی سیاسی ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "دەستەی حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی سەربازییە و پەیوەندی ئەمنی هەیە بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە، بەگوێرەی یاسای ژمارە ٣٦ی ساڵی ٢٠١٥حزبە سیاسییەکان کە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە و سەرۆکایەتی کۆمار ئیمزای لەسەر کردووە، قەدەغەی کردووە هیچ قەوارەیەکی سیاسی کە شێوەکاری سەربازی یاخود نیمچە سەربازی لەخۆی بگرێت تۆماربکرێت، هەروەها ناگونجێت پەیوەندی هەبێت بە هیچ هێزێکی سەربازییەوە هەروەک لە مادەی هەشتی بڕگە سێ یاساکەدا هاتووە".
کۆمسیۆن وتیشی "زۆر پرسیار دەکرێت دەربارەی بابەتی تۆمارکردنی دەستەی حەشدی شەعبی وەک قەوارەیەکی سیاسی لەلایەن کۆمسیۆنەوە، جەختدەکەینەوە کە هیچ قەوارەیەکی سیاسی بە ناوی حەشدی شەعبییەوە تۆمار نەکراوە، چونکە یاسا قەدەغەیکردووە و ڕێگەی پێ نادات".
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە تۆمارکردنی ناوی جزبو ڕێکخراوە سیاسییەکان لە چوار چێوەی بازنەی کاروباری حزبەکان لە کۆمیسۆن، کە بەگوێرەی یاسای ژمارە ٣٦ی ساڵی ٢٠١٥ی حزبەکان.
NRT -
