هەڤاڵ ئەبوبەکر سەرجەم کەلوپەلەکانى ڕادەستى سەرۆکى نوێى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى کرد
ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى نوێى سلێمانى دەڵێت، بەو ئۆتۆمبێل و جلوبەرگانەى کە سەرەتا پێیانەوە چووەتە ئەنجومەنى پارێزگا، ئەنجومەنەکەی جێھێشتوە و ھیچی لەگەڵ خۆی نەبردووە.
بەپێی رێککەوتنی ٢٥ی ئاب کە لە نێوان گۆڕان و یەکێتی لەسەر دابەشکردنى پۆستەکانى پارێزگاى سلێمانى و ئاڵوگۆڕکردنى پۆستى پارێزگارى سلێمانى کرا، ئەویش پۆستەکەى بۆ ئازاد حەمە ئەمین سەرۆکى نوێى ئەنجومەنى پارێزگارى سلێمانى چۆڵکرد.
دوای وەرگرتنی داواکەی و بەخشینى لە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنى پارێزگا، هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت، وەک کارمەندێک لەکارکردن لە ئەنجومەنى پارێزگا بەردەوام دەبێت و چاوەڕوان دەکات ڕێکارە یاساییەکان بۆ وەرگرتنی پۆستە نوێکەى تەواو ببێت، تا ئەو کاتەش سەردار قادر بە وەکالەت کارەکانى پارێزگار ڕایى دەکات.
nrt -
